نوێنه ری پیرانشار بۆ کوردپرێس:‏ نه خۆشخانه ی پیرانشار به ئامێری سی تی سکه ن ته یار کرا


دوکتور ڕه‌سووڵ خزری ڕایگه‌یاند: به‌ هاوکاری ‏وه‌زیری تەندرووستی، نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار به‌ ئامێری سی تی سکه‌ن ته‌یار ‏کرا.‏
 
 
نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و پیرانشار له‌ ‏مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی به‌ هه‌واڵنێری په‌رله‌مانیی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: ‏یه‌کێک له‌ یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و پیرانشار له‌ ‏مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، ته‌یارکردنی نه‌خۆشخانه‌کانی سه‌رده‌شت و ‏پیرانشار به‌ ئامێری سی تی سکه‌ن بووه‌.‏
به‌ وته‌ی ناوبراو له‌م پێناوه‌دا، له‌ ڕێبه‌ندانی ساڵی 91، ناوه‌ندی سی تی سکه‌نی نه‌خۆشخانه‌ی ‏ئیمام خومه‌ینی (ره) سه‌رده‌شت به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری شارستان له‌ ‏مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، جێگری پلانداڕشتنی پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ‏ڕۆژئاوا، فه‌رماندار و پێشنوێژی هه‌ینیی سه‌رده‌شت و تاقمێکی دیکه‌ له‌ ‏به‌رپرسانی شارستان کرایه‌وه‌ و که‌ڵکی لێ وه‌رگیرا. ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌ بودجه‌یه‌ک ‏نزیک به‌ 12 ملیارد ڕیاڵ درووست و ته‌یار کرا‌.‏
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ته‌ندرووستی مه‌جلیس ڕوونیشی کرده‌وه‌: هیوادار بووین که‌ ‏پاش درووستکردنی شوێنی شیاو بۆ دامه‌زراندنی ئامێری سی تی سکه‌ن له‌ ‏ناوه‌ندی ده‌رمانیی نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش له‌ پیرانشار جێبه‌جێ ‏بکرێت که‌ به‌ پێوشوێنگیری به‌رده‌وام، ئه‌م به‌ڵێنه‌ش جێبه‌جێ کرا و ئامێرێکی سی تی ‏سکه‌نی 16 سلایسی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینی پیرانشار دابین کرا.‏
 

تا کنون هیچ نظری برای این پست ثبت نشده

پاسخ خود را درج کنید